بيل گيتس: تيرۆرى بايلۆجى به‌ڕێوه‌يه
مرۆڤايه‌تى رووبه‌ڕووى تيرۆرێكى نوێ ده‌بێته‌وه و پێويسته ئاماده‌كارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بكرێت.
K24 – هه‌ولێر:
بيل گيتس، سه‌رۆكى كۆمپانياى مايكرۆسۆفت، بيل گيتس رايگه‌ياند، مرۆڤايه‌تى رووبه‌ڕووى تيرۆرێكى نوێ ده‌بێته‌وه و پێويسته ئاماده‌كارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بكرێت.
گيتس، له ميانى مونته‌داى ئابوورى جيهان له داڤۆس، ئاماژه‌ى بۆ تيرۆرى بايلۆژى و ئه‌و تيرۆرهى كه له رێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌تا و نه‌خۆشييه‌وه ده‌يه‌وێت خه‌ڵك قڕ بكات كردبوو.
گيتس روونيكردبوويهوه، ئه‌سته‌مه له ئێستادا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ روودانى تيرۆرى بايلۆجى بكرێت، به‌ڵام زيانه‌كانى چاوهڕوانكراوون.
گيتس سه‌رنجى بۆ ئه‌وه راكێشا به نيازه له كۆنگره‌ى ميونخى تايبه‌ت به ژينگه كه بڕياره ئه‌م مانگه سازبكرێت دووباره ئه‌و پرسه ده‌خاته‌وه به‌ر باس.
ئه‌و له نامه‌يه‌كدا هۆشدارى داوه له بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى و په‌تا كه گريمانه ده‌كرێت لانيكه‌م 10 هه‌زار حاڵه‌تى مردنى لێبكه‌وێته‌وه.
سه‌رنجيشى بۆ ئه‌وه راكێشاوه پێويسته رێگرى بكرێت له‌وه‌ى تيرۆريستان وزه‌ى ناووكى و بايۆلۆجيان ده‌ستكه‌وێت و له‌و رێگه‌يه‌وه بيانه‌وێت مليۆنان كه‌س له‌ناو به‌رن.
سام ئاڵتمان، سه‌رۆكى پرۆگرامى” Y Combinator” هۆشدارييهكهى گيتسى به گرنگ وه‌سفكرد و رايگه‌ياند، ده‌كرێت تيرۆرى بايلۆجى سه‌ر بكێشێت بۆ كۆتايى جيهان.
گوتيشى: له رێگه‌ى ته‌كنۆلۆجياوه ده‌توانرێت ده‌ستكارى پێكهاته‌ى ڤايرۆس بكرێت، بۆ نموونه ڤايرۆسى ئه‌نفلۆنزاى باڵنده H5N1 ده‌كرێت له ماوه‌ى 20 ساڵى داهاتوودا گۆڕانكارى گه‌وره‌ى به‌سه‌ردا بهێنرێت و ببێته هۆى له‌ناوبردنى مليۆنان كه‌س له جيهاندا.
سه‌رچاوه: سپۆتينك
ئ.ه