له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌يويست له‌گه‌ڵ كوڕان يارى بكات له قوتابخانه ده‌ركرا
كچێكى 12 ساڵان داواى ده‌كرد، له‌گه‌ڵ تيپى كوڕانى قوتابخانه‌كه‌يان يارى سه‌به‌ته بكات
K24 – هه‌ولێر:
كچێكى 12 ساڵان داواى ده‌كرد، له‌گه‌ڵ تيپى كوڕانى قوتابخانه‌كه‌يان يارى سه‌به‌ته بكات، به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رايه‌تى قوتابخانه كريستيانييه‌كه‌ى رێگه‌يان نه‌دا و له قوتابخانه ده‌ريانكرد.
كه‌سوكارى ئه‌و كچه ئه‌مريكاييه روويان له دادگا كرد و سكاڵايان له دژى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى قوتابخانه‌كه تۆمار كردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان ئه‌و كچه له قوتابخانه‌يه‌كى كاسۆليكى خوێندوويه‌تى و به گوێره‌ى رێنماييه‌كان نابێت كچان له‌گه‌ڵ كوڕاندا يارى بكه‌ن.
رۆژنامه‌ى نيويۆرك پۆست، نووسيويه‌تى: هه‌ريه‌ك له سيدنى فيليپى 12 ساڵ و خوشكه‌كه‌ى چيديكه ناتوانن رووبكه‌نه‌وه قوتابخانه‌ى كه‌شيشه تيريزاى.
باوكى كچه‌كه، سكوپ فيليپ ده‌ڵێت: من زۆر تووڕه‌م، ئه‌وه جێى بڕوا نييه له‌سه‌ر ياريكردن كچه‌كه‌ميان له قوتابخانه ده‌ركردووه.
قوتابخانه‌كه تيپى كچانى بۆ يارى سه‌به‌ته هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و سيدنى ويستوويه‌تى بچێت له‌گه‌ڵ كوڕه‌كان يارى بكات.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى نووسيوه: ره‌وشى ئه‌و قوتابخانه‌يه به‌و جۆره‌يه و ئه‌گه‌ر كه‌سوكارى قوتابييه‌كان په‌نا به‌رنه به‌ر دادگا، ئه‌وا قوتابييه‌كه له قوتابخانه ده‌رده‌كرێت.
سه‌رچاوه: سپۆتينك
ئ.ه