مزگەوتەكانی بریتانیا دەرگاكانی خۆیان بەسەر ئاینەكانی دیكە دەكەنەوە
ئامانجی ناساندنی ئیسلامە بە ئاینەكانی دیكە

K24 - ھەولێر
زیاتر لە 150 مزگەوت لە بریتانیا لە چوارچێوەی چالاكی "دوگمەی مزگەوت" دەرگاكانیان بەسەر ئەندامانی ئاینەكانی دیكە كردوەوە.
ئەم چالاكییە رۆژی یەكشەممە 5 شوباتی 2017 دەستیپێكرد و لە لایەن ئەنجومەنی موسڵمانانی بریتانیا رێكخراوە و سێیەمین چالاكییە لە ماوەی سێ ساڵدا ئەمجام دەدرێت.
بە پێی ھەواڵێكی huffpostarabi ئامانجی ئەم چالاكییە "بازدانە بەسەر ئەو شتە خراپانەی میدیاكان لەبارەی موسڵمان بڵاو دەكەنەوە و دەستپێراگەیشتنە بە ھاووڵاتیانی بریتانی بۆ رونكردنەوەی بیروباوەری ئیسلامی و ناساندنی موسڵمانان".
ھەر لە چوارچیوەی ئەم چالاكییە، مزگەوتەكانی شانشینی یەكگرتوو لە ئینگلتەرا، وێلز، سكۆتلەند و باكوری ئەفریقا بە نووسراو پێناسەی چەمكەكانی بنەمای ئیسلام پێشكەش دەكەن و چەندین بڵاوكراوە لەبارەی ئیسلام دابەش دەكەن.
سەرۆكی پارتی كرێكارانی بریتانیا جیرمی كۆربین لە مزگەوتی فنسبوری پارك لە باكووری لەندەنی پایتەخت بەشداری چالاكییەكە بوو.
JS





