وه‌ره یاری به قژی تره‌مپ بكه
پرچی تره‌مپ ده‌كرێته دیاری
K24 – هه‌ولێر:
قژی دۆناڵد تره‌مپ بووه‌ته بابه‌تێكی گاڵته‌جاڕی له زۆربه‌ی میدیا ئه‌مریكییه‌كان و جیهاندا، ته‌نانه‌ت به‌مدواییانه یارییه‌ك له‌سه‌ر قژی تره‌مپ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت درووستكراوه و رێگه به خه‌ڵكی ده‌دات به ئاره‌زووی خۆیان یاری به پرچی سه‌رۆك تره‌مپ بكه‌ن.
به‌ڵام دوور له گاڵته‌كردن یه‌كێك له پزیشكه پسپۆره‌كان پێیوایه تره‌مپ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ پرچی كردووه.
جا ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ بێزاری كردوویت و نه‌یهێشتووه بچیته ئه‌مریكا یان چیدیكه ڤیزات پێنادات، نیگه‌ران مه‌به و له‌م لینكه‌وه به دڵی خۆت یاری به پرچی تره‌مپ بكه.