تره‌مپ خۆیدا به‌ده‌سته‌وه
تره‌مپ: هه‌ر شتێك رووبدات سیستمی دادوه‌ری به‌رپرسیاره
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دواجار خۆیدا به ده‌سته‌وه و ملكه‌چی دادگا بوو" به‌ڵام له دڵه‌وه نیگه‌رانه و رۆژی 5/2/2017 له تویته‌ره‌كه‌یه‌وه نووسیوویه‌تی" ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك له ئه‌مریكا رووبدات ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌رپرسیارن چونكه ئه‌وان بڕیاری رێگه‌گرتن له كۆچبه‌ران و هاووڵاتیانی 7 وڵاته زۆرینه موسڵمانه‌كه‌یان راگرتووه".
تره‌مپ ئه‌وه‌شی گوتووه كه ئیداره‌كه‌ی پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی، بۆ هاتنه ناو خاكی ئه‌مریكا، به وردی لێكۆڵینه‌وه له به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌نابه‌ران و كۆچه‌ران ده‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویتێكدا له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه نووسیوویه‌تی" ناتوانم به ئاسانی باوه‌ڕ به‌وه‌بكه‌م دادوه‌رێك وڵاته‌كه‌مان بخاته مه‌ترسییه‌وه، هه‌ر شتیك روویدا سیستمی دادوه‌ری به‌رپرسیارییه‌تییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆده‌گرێت، هاتنی خه‌ڵكانێكی زۆر بۆ وڵات چه‌ند بڕیارێكی سه‌یره!".