"شیعه‌كان له ناوچه سونییه‌كان ره‌گ داده‌كوتن"
ترس له سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی سوننه هه‌یه
K24 – هه‌ولیر:
دوای رزگاركردنی ناوچه سوننه‌نشینه‌كان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، ئه‌و پارته شیعیانه‌ی گرووپی چه‌كداریان هه‌یه و دژی داعش جه‌نگاون، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری له ناوچه سونییه‌كاندا، كه‌چی ئۆفیسیان له‌و ناوچانه‌دا كردووه‌ته‌وه. بۆ نموونه حه‌شدی شه‌عبی له 16/1/2017 دا له شاری فه‌لووجه له ژێر ناوی"ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له فه‌لووجه" ئۆفیسیان داناوه.
راگه‌یاندنه‌كانی لایه‌نه سونییه‌كان له‌و ره‌وشه دوودڵن و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆفیسانه مانای ئه‌وه‌یه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یانه‌وێت ماوه‌یه‌كی درێژ پێیان له‌سه‌ر خاكی رزگاركراوی سوننه‌كان بهێڵنه‌وه، خه‌ڵكی واش هه‌یه پییوایه ئه‌و نووسینگانه بۆ سرینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی سوننه‌یه و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێكی دڵه‌ڕاوكێ ئامێزه.
جه‌میله ئه‌لعوبه‌یدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی نیشتیمانی رایگه‌یاندووه" مه‌رامی كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه سونییه‌كاندا سیاسییه، ده‌یانه‌وێت بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری درووستبكه‌ن له‌و ناوچانه‌دا و خه‌ڵكی به لای خۆیاندا رابكێشن، تا نه‌خشه‌یه‌كی نوێی وڵات بنه‌خشێنن، ئه‌مه‌ش خواست و خولیای ئه‌و پارت و گرووپانه‌یه كه له ناوچه سونییه‌كاندا ئۆفیس ده‌كه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" له قه‌زای فه‌لووجه كه پێش چه‌ند مانگێك رزگاركرا، گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ئۆفیسیانكردووه‌ته‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌ستوه‌رده‌ده‌نه كاروباری هیزه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كانی شارۆچكه‌كه، زۆر كات ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان له سه‌رووی پۆلیسی قه‌زاكه‌وه‌یه و ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن بڕیارن".