"تره‌مپ له تارانه"
"یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی كردووه‌ته‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
وێنه‌یه‌كی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ناو ژماره‌یه‌ك میدیای ئێران و ناوچه‌كه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ری نووسراوه" ئه‌و وێنه‌یه له كاتی كردنه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی شه‌وانه له باكووری تارانی پایته‌ختی ئێران له‌سه‌رده‌می محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی شای ئه‌وكاتی ئێران له ساڵی 1977 دا گیراوه".

له‌و وێنه‌یه‌دا كه ده‌گوترێت تارانه، تره‌مپ له ته‌مه‌نێكی گه‌نجیدایه‌و میدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه ئه‌وكاته ته‌مه‌نی 38 ساڵ بووه كه هاتووه‌ته تاران و هه‌ر دوو ئه‌ستێره‌ی هۆلییوود ( جاك نیكسۆن) و (وارن پیتی) ده‌رده‌كه‌ون له‌و كاته‌ی ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت له پشت سه‌ریانه‌وه وه‌ستاون و ئه‌وانیش له‌سه‌ر مێزێك ده‌خۆنه‌وه.
به‌ڵام ژماره‌یه‌ك میدیای ئێرانی له‌وانه "تاران نیوز" ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌واڵه و وێنه‌كه نووسیوویه‌تی" ئه‌و وێنه‌یه‌ی تره‌مپ له ئێران نه‌گیراوه، به‌ڵكو وێنه‌كه هی ساڵی (1988)ی ئه‌تلانتیكی ئه‌مریكایه و له كاتی پاڵه‌وانێتییه‌كی"مشته‌كۆڵه" بۆكسینگدا گیراوه و هیچ كات تره‌مپ نه‌هاتووه‌ته تاران.
ئه‌م هه‌واڵ و باسانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كانی تره‌مپ ده‌رباره‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئێران له ناوچه‌كه و جیهان زیاتر بڵاوبوویه‌وه، توندكردنی زمانی نووسین و ده‌ربڕینی به‌رامبه‌ر ئێران، له پاش چوونه كۆشكی سپی زیاتر تره‌مپی له مه‌یدانی ئیرانیدا هێناوه‌ته به‌رباس.