پۆزش بۆ سه‌رۆك بێننه‌وه
كه‌ناڵێك سه‌رۆكی رووسیای به بكوژ ناوبردووه
K24 – هه‌ولێر:
دیمیتری بیسكۆڤ گوته‌بێژی كرملین ئه‌مرۆ 6/2/2017 رایگه‌یاند" پێویسته كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی داوای لێبوردن له ڤلادیمێر پۆتینی سه‌رۆكی رووسیا بكات، چونكه له پرۆگرامێكی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به "بكوژ" ناویبردووه".
بیسكۆڤ به رۆژنامه‌وانانی گوتووه" ئه‌و جۆره لێدوانانه له لایه‌ن رۆژنامه‌وانێكی فۆكس نیوز مایه‌ی قبوڵكردن نییه و كارێكی ناپیشه‌ییه، بۆیه باشتره كه‌ناڵه‌كه داوای لێبوردن له سه‌رۆك پۆتین بكات".
به‌ڵام گوته‌بێژه‌كه‌ی كرملین ره‌تیكرده‌وه كه هیچ كۆمێنتێك ده‌رباره‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ بدات، كاتێك وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی فۆكس نیوزی داوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی" پێویسته پێداچوونه‌وه به ویژ‌دانیدا بكات".
رۆژی یه‌كشه‌ممه تره‌مپ له‌و دیداره‌ی فۆكس نیوزدا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی خۆی و پۆتین پرسیاری لێكراو گووتی" رێزی ده‌گرم" من رێزی خه‌ڵكانێكی زۆر ده‌گرم، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌نییه له‌گه‌ڵ هه‌موویان كۆكبم".
به‌ڵام بێژه‌ره‌كه‌ی فۆكس نیوز قسه‌كانی به تره‌مپ بڕی و پۆتینی به "بكوژ" ناوبرد، تره‌مپیش له وه‌ڵامدا گووتی" بكوژ زۆرن، ئێمه‌ش بكوژمان هه‌یه، ئایا پێتوایه وڵاته‌كه‌ی خۆمان بێتاوانه؟".
هه‌ر بۆیه كرملین داوای له كه‌ناڵی ناوبراو كردووه پۆزش بۆ سه‌رۆكی رووسیا بهێنێته‌وه.