4444 حاڵەتی دەستدرێژی قەشەكان بۆ سەر منداڵان ئاشكرا كراوە

لیژنەیەك گوێ لە ھەزاران قوربانی گرتووە

K24 - ھەولێر

بە پێی ئامارێك كە رۆژی یەكشەممە 6 شوباتی 2017 بڵاوكراوەتەوە 7% قەشەكانی ناو كەنیسەكان تۆمەتبارن بە دەستدرێژیكردنە سەر منداڵان، كە لە ساڵانی نێوان 1950 و 2010 روویان داوە.

لیژنەیەكی لێكوڵینەوە لە ئوسترالیا ئاشكرای كرد 4444 حاڵەتی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان بووە و ئەمجامدەرانیشی رووبەڕووی لیكۆڵینەوە نەكراون.

بە پێی ھەواڵێكی ھافینگتۆن پۆست، پارێزەر گایل فۆرنیس لەمبارەوە دەڵێت "لە ساڵانی نێوان 1950 و 2010، بە شێوەیەكی گشتی 7% قەشەكان تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان و لە ھەندێ شوێنیش ئەم ژمارەیە بۆ 15% بەرز بووەتەوە".

تەمەنی مامناوەندی منداڵانی كچ كە دەستدێژیان كراوەتە سەر 10 ساڵە و منداڵانی كوڕیش 11 ساڵە.

ھەروەھا 90% لە كۆی ئەو 880 قەشەی تۆمەتبارن بە دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر منداڵان، پیاون.

لیژنەی راسپێردراوی كەنیسەی ئوسترالیا گوێ لە ھەزاران قوربانی گرتووە كە ھێشتا لە ژیاندا ماون و بۆ ئەم مەبەستە لێكۆڵینەوە سەبارەت بە كەنیسە و قوتابخانەكان و رۆڵ نوەندەكانی بەخێوكردنی ھەتیوەكان و كۆمەڵەكانی گەنجان و نادییەكانی وەرزشی كرد كە دەیان ساڵ بەسەر ئەم رووداوانە تێپەڕ دەبێت.

JS