ئاماده‌ی جه‌نگبن
پۆتین هێزه سه‌ربازییه‌كان ده‌خاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
له‌ناكاو و به فه‌رمانی ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا، ئه‌مڕۆ 7/2/2017 هێزه ئاسمانییهكانیهكان و ته‌واوی یه‌كه سه‌ربازی و سیستمه به‌رگرییه‌كانی رووسیا خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه. به گووته‌ی سێرگی شویگۆ وه‌زیری به‌رگری رووسیا" بڕیاره‌كه بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ئاماده‌یی هێزه‌كان بووه، تا بخرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی تونده‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی تاسی رووسی" ئامانجی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاماده‌یی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان بوه‌وه".
وه‌زیری به‌رگری رووسی كاتژمێر 9:00 ی به‌یانی، له‌و كاته‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كاندا بووه، له ناكاو بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی رووسیای به ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یاندوه تا هێزه‌كان ده‌ست به ته‌قه‌كردن بكه‌ن و بكه‌ونه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی تونده‌وه".
وه‌زیری به‌رگری رووسیا ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه" ئه‌م تاقیكردنه‌وه له‌ناكاوه بۆ ئه‌وه‌یه، تا توانای سیسته‌مه به‌رگرییه‌كان و هێزه شه‌ركه‌ره‌كان و هێزه ئاسمانییه‌كان له كاتی روودانی جه‌نگی راسته‌قینه‌دا بزانین.هه‌روه‌ها داوایكردووه راهێنانی ته‌كتیكی به هه‌موو یه‌كه سه‌ربازییه‌كان بكرێت".