ئه‌م كۆمپانیایانه زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌رچوونی به‌ریتانیان له یه‌كێتی ئه‌وروپا
"ژماره‌ی گه‌شتیاران 17% كه‌میكردووه"
K24 - هه‌ولێر:
ده‌رچوونی به‌ریتانیا ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی قازانجی كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانی ئه‌وروپا هه‌بووه، له‌وانه‌ش كۆمپانیای ره‌یان ئێر كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئه‌وروپایه له‌رووی ژماره‌ی گهشتیارانیهوه.
به گوێره‌ی داتاكانی كۆمپانیاكه، ژماره‌ی گه‌شتیارانی 17% كه‌میكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، نرخی بلیتی گه‌شته‌كانیش دابه‌زیون.
داهاته‌كانی كۆمپانیای فرۆكه‌وانی رایان ئێر زۆر له‌وه كه‌متر بوون كه پێشتر پێشبینی كرابوون، به تایبه‌تی داهاتی گه‌شته كورتخایه‌نه ناوخۆییه‌كانی ئه‌وروپا.
شاره‌زایانی بازاڕی فرۆكه‌وانی پێیانوایه ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا و ده‌ركه‌وتنی كۆمپانیای هه‌رزانتر، كاریگه‌رییان هه‌بووه له سه‌ر قازانجه‌كانی رایان ئیر.