سعووديه بۆ سهردانى عێراق مهرجى نوێ بهسهر هاووڵاتيانيدا دهسهپێنێت
دەسەڵاتدارانی سعودییە، مەرجی زیاتر بۆ ئەو کەسانە دادەنێن، كە دەیانەوێت سەردانی عێراق بكەن.
K24 – ههولێر:
دەسەڵاتدارانی سعودییە، مەرجی زیاتر بۆ ئەو کەسانە دادەنێن، كە دەیانەوێت سەردانی عێراق بكەن.
بەڕێوبەرایەتی گشتی پاسهپۆرت لە سعودییە مەرجی "تەمەن" دەخاته سەر ئەو ھاووڵاتییانەی سەردانی عێراق دەكەن.
بەگوێرەی مەرجە نوێیەكە، ئەو كەسەی دەچێتە عێراق، پێویستە تەمەنی لەسەرووی 40 ساڵییەوە بێت و لەهەمانکاتدا ئەم مەرجە ئافرەتان ناگرێتەوە.
هەروەها دەسەڵاتدارانی سعودییە رایانگەیاند، "ھەركەسێك بەبێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە و وەرگرتنی مۆڵەتی رێگەپێدان، گەشت بۆ عێراق بكات، سزای پێبژاردن بە بڕی 5 ھەزار ریال بەسەریدا دەسەپێنرێت، یاخود گەشتكردنی بۆ ماوەی 3 ساڵ لێ قەدەغە دەكرێت".