ئۆباما و خێزانه‌كه‌ى دواى كۆشكى سپى به‌م جۆره ماندوێتييان ده‌رده‌كه‌ن
ده‌يه‌وێت به ته‌واوى دواى ماندوو بوونى هه‌شت ساڵه‌ى پشوو بدات.
K24 – هه‌ولێر:
دواى هه‌شت ساڵ له سه‌رۆكايه‌تى، باراك ئۆباما، له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017ه‌وه ئه‌ركى سه‌رۆكايه‌تى له ئه‌ستۆ نه‌ماوه و ژيانێكى ئاسايى ده‌گوزه‌رێنێت و ده‌يه‌وێت به ته‌واوى دواى ماندوو بوونى هه‌شت ساڵه‌ى پشوو بدات.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئۆباما روويكردووه‌ته شارى پالم سبرنينجز له ويلايه‌تى كاليفۆرنيا و خۆى به يارى گۆڵف و راهێنانى وه‌رزشى و چێژبينين له ديمه‌نه‌كانى بيابانى شاره‌كه‌يه كه له لاى خۆشه‌ويسته.
دواى ئه‌وه ئۆباما بانگهێشتى له ملياردێرى بريتانى هاوڕێى خۆيه‌وه ريچارد برانسون پێگه‌يشت بۆ ئه‌وه‌ى به‌يه‌كه‌وه سه‌ردانى دوورگه‌يه‌كى تايبه‌ت به‌و ملياردێره له ده‌رياى كاريبى بكه‌ن.
ريچارد برانسۆن ده‌ڵێت: ئۆباما حه‌زى له وه‌رزشه‌كانى ئاوه و دواى راگه‌ياندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى كۆتاييه‌كانى 2007 روويكرده هاواى بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزشه مه‌ترسيداره‌كانى سه‌ر رووى ئاو بكات. ئه‌ندامانى تيمى پاسه‌وانانى پييان راگه‌ياندبوو، ئه‌وه دوايين جاره ئه‌و جۆره وه‌رزشه مه‌ترسيدارانه بكات.
دواى به‌سه‌ر بردنى هه‌فته‌يه‌ك له دوورگه‌كه‌ى كاريبى، خێزانى ئۆباما بڕيارياندا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ واشنتن بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ ئۆقره بگرن تا ئه‌و كاته‌ى ساشاى كچه بچووكيان خوێندنى ناوه‌ندى ته‌واو ده‌كات.










