سوودى خه‌وتن چييه؟
زانايان هۆكارى خه‌وتنى مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره‌كانى ديكه ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕى (روسيا اليوم) بڵاويكردووه‌ته‌وه، چه‌ند زانايه‌كى ئه‌مه‌ريكى، توێژينه‌وه‌يه‌كيان له‌سه‌ر سووده‌كانى خه‌وتن و ئه‌نجامه‌كان كردووه، تێيدا هۆكارى خه‌وتنى مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره‌كانى ديكه‌ى سهرزهويان خستووه‌ته‌ڕوو.
توێژينه‌وه‌كه پشتى به‌ستووه به لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى مهيدان له‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه "مشك"، يه‌كه‌ميان بۆ ماوه‌يه‌ك خهويان لێ قهدهخهكردبوون، ئه‌وه‌ى دووه‌ميشيان ئازادى خه‌وتنيان پێ‌درابوو.
له ئه‌نجامدا بۆيان ده‌ركه‌وتن ئه‌و مشكانه‌ى كه ئازادى خهويان پێ‌درابوو و خه‌وى خۆيان كردبوو، رێژه‌ى پرۆتينى " Homer1a " لهلهشيان به‌رزبووه‌ته‌وه كه ئه‌م جۆره پرۆتينهش، به‌رپرسه له هه‌ڵگرتنى زانيارى و ياده‌وه‌رييه‌كان.
هه‌روه‌ها پسپۆڕان ئاماژه‌يان به‌وه‌شداوه كه مێشك له‌و كاته‌دا هه‌ڵده‌ستێت به دووباره ره‌شكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و يادهوهريانهى زۆر گرنگ نيين كه له‌ماوه‌ى ژياندا روويانداوه.
سه‌باره‌ت به‌و مشكانه‌ى كه خهويان لێ قه‌ده‌خه‌كرابوو، توێژينه‌وه‌كه گه‌يشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ، هيچ نيشانه‌يه‌ك له‌و نيشانانهى سه‌ره‌وه كه باسمان كرد ده‌رنه‌كه‌وتووه، بۆيه زانايان پێيان وايه ده‌كرێ هه‌مان ئه‌و توێژينه‌وه‌يه بۆ مرۆڤيش راست بێت و جه‌خت له‌سه‌ر خه‌وتنى مرۆڤ ده‌كه‌نه‌وه كه گرنگه بۆ هه‌ڵگرتنى زانيارى و لهبيرچوونى ياده‌وه‌رييه‌كان.