به‌م كه‌ژاوه‌یه پاشای تایله‌ند به‌ره‌و "به‌هه‌شت" به‌ڕێده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ده‌یان كرێكار له بانگكۆكی پایته‌ختی تایله‌ند، سه‌رقاڵی درووستكردنی كه‌ژاوه‌یه‌كن بۆ گڵكۆی پۆمپیۆن دۆلیادیج، پاشای كۆچكردووی ئه‌و وڵاته، كه به بۆچوونی ئه‌وان به‌و كه‌ژاوه زێڕینه، پاشا ره‌وانه‌ی "به‌هه‌شت" ده‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌ژاوه‌یه له دار درووستكراوه، به‌ڵام به زێڕ رازێنراوه‌ته‌وه و كێشه‌كه‌ی 13.7 تۆن ده‌بێت، درێژییه‌كه‌ی 18 مه‌تر، به‌رزییه‌كه‌ی 11.2 مه‌تر و پانییه‌كه‌شی 4.8 مه‌تر ده‌بێت.
كه‌ژاوه‌كه به 216 پیاو راده‌كێشرێت و به تابلۆ و زه‌خره‌فه‌ی تایبه‌ت نه‌خشێندراوه، بڕیاره به‌و كه‌ژاوه‌یه رووفاتی پاشا پۆمپیۆن، بگوازرێته‌وه شوێنی سووتانی لاشه‌كه‌ی، كه ده‌كه‌وێته گۆڕه‌پانی ساناملوانج، له ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی پاشایه‌تی تایله‌ند.
پاشای تایله‌ند، دوای نزیكه‌ی 70 ساڵ مانه‌وه له‌سه‌ر كورسی پاشایه‌تی، رۆژی 13ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016 كۆچی دوایی كرد، هه‌رچه‌نده هێشتا واده‌ی سووتاندنی ته‌رمی پاشا دیار نییه، به‌ڵام به كۆچی دوایی دیالۆدیج، ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌یه‌ك یه‌ك ساڵ كه‌وتووه‌ته پرسه.
به گوێره‌ی بیروباوه‌ڕی زۆرێك له تایله‌ندییه‌كان، ئه‌و كه‌ژاوه‌یه، كه به "سه‌ركه‌وتنی مه‌زن" ناونراوه، پاشا ده‌گه‌یه‌نێته به‌هه‌شت و له سه‌ره‌تای 2017ه‌وه ده‌ست به درووستكردنی كراوه، پێشبینیش ده‌كرێت، له مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ ته‌واو بێت.