تره‌مپ گله‌یی له‌ راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌

"هۆكاری سیاسی له‌ پشته‌وه‌ی راگرتنی بڕیاره‌كانم هه‌یه‌"

K24 - هه‌ولێر:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند لە ھەوڵەکانمان بەردەوامین بۆئەوەی لە رێگەی سیسته‌م و یاساوە بڕیاری رێگریکردن لە ھاتنی پەنابەران جێبەجێ بکەین.

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پۆلیس و ھێزە ئەمنیيەکانی وڵاتەکەی لە کۆشکی سپی, ترەمپ جەختیکردەوە، ھەندێک لایەن بەھۆی ململانێی سیاسییەوە دەیانەوێت دەسه‌ڵاتی یاسایی ئه‌وان کەم بکەنەوە, بەڵام ئه‌وان بەردەوام ده‌بن لە ھەوڵەکانیان بۆ پاراستنی سنوورەکان و رێگریکردن لە ھێرشە تیرۆریستییەکان لەناو ئەمریکا.

تره‌مپ گوتی: "ئێوە نازانن چەند رێز لە ئێوە دەگیرێت، چونکە راگەیاندنەکان وەک خۆی زانیارییەکانیان نەگواستوەتەوە. ئاگادارم زۆربەی ئەو تاوانانەی کە ئەنجامدەرێن بۆھۆی ماددەی ھۆشبەرەوەیە. ئێمە لەرێگەی گرتنی سنورەکانمانەوە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەین. پابەندین بە پاراستی سنورەکانمانەوە بۆ کەمکردنەوەی تاوان".

هه‌روه‌ها گوتی: "بەدەوامین لەھەوڵەکانمان بۆئەوەی لەرێگەی یاساوە بەربە ھێرەشە تیرۆریستیەکان بگرین، ئاگادارن ھەندێک لایەن دەیانەوێت لە دەسەڵاتی یاسایی ئێمە کەمکەنەوە. خەڵکانێکی زۆ خراپ ھەن لە دەرەوە دەیانەوێت زیان بە ئێمە بگەێنن".

گوتیشی: "وەک دەزانن تا ئێستا داواکاری گشتیمان نییە، بەڵام کەسێكی ناوازە و لێھاتوومان دەستنیشانکردووە ئەویش جێف سێشنە و بەمزووانە دەست بەکاردەبێت, بەھۆکاری سیاسی دەست بەکاربوونی ھەندێك لە ئەندامانی کابینەکەم داوکەوتوون".