ئه‌ردۆغان و ترامپ به ته‌له‌فۆن په‌يوه‌ندى به‌يه‌كه‌وه ده‌كه‌ن
سه‌رچاوه‌كان له سه‌رۆكايه‌تى توركيا ئاشكرايان كرد، ئه‌مشه‌و په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له نێوان سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و هاوتا ئه‌مريكاييه‌كه‌ى دۆناڵد ترامپ ئه‌نجامده‌درێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌كان له سه‌رۆكايه‌تى توركيا ئاشكرايان كرد، ئه‌مشه‌و په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له نێوان سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و هاوتا ئه‌مريكاييه‌كه‌ى دۆناڵد ترامپ ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك كاتژمێر 12:00ى ئه‌مشه‌و به كاتى كوردستان و 05:00 به كاتى توركيا ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌و په‌يوه‌ندييه‌ى له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكدا ده‌كرێت، له خشته‌ى كاره‌كانى كۆشكى سپى ئه‌مريكادا تۆمار كراوه.
گوته‌بێژ به ناوى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا، ئيبراهيم كالن پێش چه‌ند رۆژێك رايگه‌ياندبوو، په‌يوه‌ندييه‌كى چاوه‌ڕوانكراو له نێوان ئه‌ردۆغان و ترامپدا له چه‌ند رۆژى داهاتوو ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام واده‌كه‌ى ده‌ستنيشان نه‌كردبوو.
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى له 20ى مانگى رابردوو پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكاى له دواى باراك ئۆباما گرتووه‌ته ده‌ست.
سه‌رچاوه: ترك پرێس.