بەفر و بارانبارین دەست پێدەكاتەوە
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، باری كەشوھەوای دوو رۆژی بڵاوكردەوە و بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی بارانبارین لەناو شارەكان و بەفریش لەناوچە شاخاوییەكان دەست پێدەكاتەوە.
كەشناسی ئاشكرای كردووە ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی سبەی پێنجشەممە بارانبارین بەشێوەی جیاجیا لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكات و لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
