ئەردۆغان داوا لە ترەمپ دەكات پشتگیری لە پەكەكە و پەیەدە نەكات
گفتوگۆیان لەبارەی درووستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە سووریا کردووە
K24 - ھەولێر
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکانی تەلەفۆنیدا باسیان لە دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد و ترەمپ پابەندبوونی ئەمریکای بە هاوکاریکردنی تورکیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دووپاتکردەوە.
ئەردۆغان داوای لە ترەمپ کرد، هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات بوەستێنن و لە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنی شارەکانی رەققە و باب هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ لەناوبردنی داعش، ھەروەھا داواشی كردووە، پشتگیری لە پەكەكە و پەیەدە نەكات.
لە لایەکی دیکەوە، ترەمپ و ئەردۆغان گفتوگۆیان لەبارەی درووستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە سووریا کرد و ئەردۆغان داوای لە ترەمپ کرد لە رووبەڕووبوونەوەی بزووتنەوەی گویلەن و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هاوکارییان بکەن.