تره‌مپ بۆ تره‌مپ به‌كرێ ده‌گیرێت
كه ده‌چێته‌وه بۆ لای میلانیا و كوڕه‌كه‌ی تیمێكی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژی چوارشه‌ممه 8/2/2014 وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" ته‌ئكیدیكرده‌وه كه رووبه‌رێكی تاوه‌ری تره‌مپ له نیویۆرك به‌كرێ ده‌گرن و بۆ ئه‌و سه‌ربازانه به‌كاریده‌هێنن كه یاوه‌ریی سه‌رۆك ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی مانه‌وه‌ی تره‌مپ له تاوه‌ره‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدابن".
ئه‌م هه‌نگاوه له كاتێكدایه سه‌رۆك پلانی هه‌یه ناو به ناو بچێته‌وه تاوه‌ره‌كه‌ی نیویۆرك كه خۆی خاوه‌نییه‌تی و هێشتا میلانیا خانمی هاوسه‌ری و باروونی كوڕی له‌وێدا ده‌ژین.
سه‌رۆك به به‌رده‌وامی تیمێكی سه‌ربازی له‌گه‌ڵدایه، به تایبه‌تی ژماره‌یه‌كیان ئه‌ركیان هه‌ڵگرتنی ئه‌و جانتایه‌یه كه ژماره‌ی نهێنی "پاسوۆرد" ی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی تێدایه، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رۆك ده‌توانێت هه‌ر ساتێك بیه‌وێت، فه‌رمانی هێرشی ئه‌تۆمی ده‌ربكات.
له‌وانه‌یه ئه‌و داوایه‌ی پنتاگۆن ببێته هۆی شه‌رمه‌زاریی و درووستكردنی گه‌نگه‌شه‌ی به‌رده‌وام ،چونكه ئه‌م كاره ده‌بێته‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌رۆك و ئیمپراتۆرییه‌ته بازرگانییه‌كه‌ی".
تره‌مپ له كاتی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات ره‌تیكردبووه‌وه كه كۆمپانیاكانی بفرۆشێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سندوقێكی بۆ پشك و به‌شه‌كانی خۆی درووستكرد و كوڕه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنیان كرده بریكاری خۆی.

پنتاگۆن له زاری جیمس پریتدلی گوته‌بێژییه‌وه رایگه‌یاند" بۆ پێداویستییه گرنگه فه‌رمییه‌كان، وه‌زاره‌تی به‌رگری له رێگه‌ی كه‌ناڵه گونجاو و پێداویستییه یاساییه‌كانه‌وه كه بێلایه‌نی بسه‌لمێنێت، هه‌وڵی به‌كرێگرتنی رووبه‌رێكی تاوه‌ری تره‌مپ ده‌دات".
ئه‌وه‌شی گوتووه ئه‌و رووبه‌رمان بۆ كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كان و ئه‌و ژماره سه‌ربازه‌ی یاوه‌ری سه‌رۆك ده‌بێت له كاتی مانه‌وه‌ی له تاوه‌ره‌كه‌دا".
پنتاگۆن ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه " ئه‌مه یه‌كه‌مین جارنییه شوێنی له‌و جۆره به‌كرێ ده‌گرن، به‌ڵكو له رابردووش‌دا له نزیك شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كاندا جێگا و رووبه‌ری پێویستیان به‌كرێ گرتووه. بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرابكه‌ن.
كه‌ناڵی CNN له‌وباره‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه به‌كرێگرتنی یه‌ك نهۆمی تاوه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ له نیویۆرك، ساڵانه پێویستی به 1.5 ملیۆن دۆلاره".