كارۆل خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی مانگی رابردووی پرێمه‌رلیگی وه‌رگرت
له‌سه‌ر خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵ شكستی به ئۆلیڤه‌ر جیرۆ هێنا
ئاندی کارۆلی هێرشبەری یانه‌ی وێستهام یونایتد، خەڵاتی جوانترین گۆڵی مانگی رابردووی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند، باشترینه‌كانی مانگی رابردووی پرێمه‌رلیگیان ده‌ستنیشان كرد، كه تێیدا ئاندی كارۆل خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی پێبه‌خشرا، دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی 14ـی مانگی رابردوو، بەرامبەر سوانزی سیتی بە شێوازی بایسکل کیک گۆڵێکی جوانی بۆ هامەرز تۆمار کرد، کە لەم یارییەدا وێستهام بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
گۆڵەکەی کارۆڵ بە جوانترین گۆڵی مانگی یەنایەری پرێمەرلیگ دەستنیشانکرا و گۆڵی کارۆڵی ٢٨ ساڵان لە گۆڵەکەی ئۆلیڤەر جیرۆ زیاتر دەنگی پێدرا و خەڵاتی جوانترین گۆڵی مانگی پێبەخشرا.