به فه‌رمی بارسێلۆنا ئه‌ستێره تۆقێنه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ستدا
ئه‌ستێره‌یه‌كیشی بۆ گه‌ڕایه‌وه
لێژنه‌ی سزاكان له فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا به‌فه‌رمی بڕیاریدا لویس سوارێز بۆ دوو یاریی سزا بدات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 2 شووباتی 2017، به‌پێی به‌یاننامه فه‌رمییه‌كه‌ی لێژنه‌ی سزاكان سوارێز له دوو یاریی جامی شای ئیسپانیا بێبه‌ش ده‌بێت، به‌مهۆیه‌وه‌ش له یاری فایناڵ به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس له مانگی مایۆی داهاتوو یاریی ناكات، هه‌روه‌ها له یه‌كه‌م یاریی بارسێلۆنا له وه‌رزی داهاتوو له جامی شا یاریی ناكات.
سوارێز له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه و دواتریش به لێدوانه‌كانی هێرشی كرده سه‌ر ناوبژیوانان، به‌هه‌مان شێوه سێرجی رۆبێرتۆ له فایناڵی جامی شا بێبه‌ش ده‌بێت.
هاوكات لێژنه‌ی سزاكان كارته زه‌رده‌كه‌ی بۆسكێتسی ناوه‌ڕاستكاری بارسێلۆنای سڕیه‌وه و ئه‌و یاریزانه له فایناڵ ده‌توانێت یاری بكات.