به فه‌رمی بڕیار له‌سه‌ر یارییه‌كی له نێوان به‌رازیل و ئارجێنتینا درا
ئه‌م یارییه پاڵه‌وانی جیهان ده‌ستنیشان ده‌كات
فیدراسیۆنی تۆپی پێی به‌رازیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا واده‌ی یارییه‌كی دۆستانه‌ی له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و تانگۆ راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه، به‌رازیل و ئارجێنیتنا له به‌رواری 9/6/2017 له یاریگه‌ی (كریكت گراوند) له شاری میلبۆرنی ئوسترالیا له یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
تانگۆ و سیلیساو له مێژووی خۆیاندا، 103 یاری فه‌رمییان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی فیفا ئه‌نجامداوه، به‌رازیل خاوه‌نی 40 سه‌ركه‌وتنه، تانگۆش 37 بردنه‌وه، 26 یاریش به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده له مێژووی خۆیاندا 108 یاری نافه‌رمییان كردووه كه دوور له چالاكی و پاڵه‌وانییه‌تییه فه‌رمییه‌كان، هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی 41 سه‌ركه‌وتنه، 26 یاریش به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له ئێستادا له پۆلینی یه‌كه‌می باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان دێت، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلیش پله‌ی دووه‌می گرتووه.