به‌ ڤیدیۆ...مریشكێك یارییه‌كی فه‌رمی وه‌ستاند

له‌ گه‌ڕی 20ـه‌می خولی نایابی تۆپی پێی پورتوگال، مریشكێك یاری نێوان سپۆرتینگ براگا و ئێستۆریلی وه‌ستاند، دواتر پیدرۆ سانتۆسی یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی براگا مریشكه‌كه‌ی له‌ گرت و ته‌سلیمی پۆلیسه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی كرد.

یارییه‌كه‌یش به‌ یه‌كسانبوون به‌ گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، یانه‌ی سپۆرتینگ براگا به‌ 37 خاڵ پله‌ی چواره‌می گرتووه‌ و یانه‌ی ئێستۆرلیش به‌ 16 خاڵ له‌ پۆلێنی شازده‌یه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی پورتوگال دێت.