به ڤیدیۆ... بزانه دوای بردنه‌وه‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد چی روویدا؟
چه‌ندان ژماره‌ی پێوانه‌یی و ریكۆردی نوێ تۆمار كران
له گه‌ڕی 25ـه‌می خول نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به 2 گۆڵی خاوێن له یانه‌ی واتفۆردی برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 11 شووباتی 2017، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد میوانداریی یانه‌ی واتفۆردی كرد.
له خوله‌كی 32، خوان ماتای ناوه‌ڕاستكاری ئیسپانی یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كانی به گۆڵێك پێشخست، پاشان له گێمی دووه‌م ئه‌نتۆنی مارسیال گۆڵی دووه‌می له خوله‌كی 60 مان یوو تۆمار كرد.
ئاماره‌كانی دوای یارییه‌كه:
ـ ئه‌نتۆنی مارسیال له دوایین 8 یاری وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی، به‌شداری له دروستكردنی 9 گۆڵ كردووه.
ـ ئه‌نتۆنی مارسیال له‌م وه‌رزه‌دا به 4 ئه‌سیست دووه‌م یاریزانه كه زۆرترین ئهسیتی هه‌یه و له دوای واین روونی دێت كه به 5 ئه‌سیت پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه.
ـ خوان ماتا له دوای 2015ـه‌وه یه‌كه‌مجاره كه له دوو یاری له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ تۆمار ده‌كات.
ـ مانچێسته‌ر یونایتد به كۆكردنه‌وه‌ی 48 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی شه‌شه‌مه‌وه بۆ خانه‌ی پێنجه‌م سه‌ركه‌وت.
ـ مانچێسته‌ر یونایتد به 2 هه‌زار خاڵ بووه یه‌كه‌م یانه له مێژووی پرێمه‌رلیگ كه زۆرترین خانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، یانه‌ی ئارسێناڵ به 1797 خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه.