به‌ ڤیدیۆ.. پێش هاتنی یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا یانه‌ی ئالاڤێسی تۆقاند

له‌ گه‌ڕی 22ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا گۆڵبارانی یانه‌ی ئالاڤێسی كرد و به‌ نیوده‌رزن گۆڵ له‌ نێوخاكی خۆیان و له‌به‌رده‌م هانده‌رانیان شه‌رمه‌زاری ئه‌و یانه‌یه‌ی كرد كه‌ له‌ فایناڵی جامی شای ئیسپانیا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 11 شووباتی 2017، یانه‌ی

یپۆرتیڤۆ ئالاڤێس میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنای كرد، له‌ خوله‌كی 37 نێیمار دا سیلڤا شریتی گۆڵه‌كانی بارسای بڕی، دواتر له‌ خوله‌كی 40 لویس سوارێز گۆڵی دووه‌می زیاد كرد.

له‌ گێمی دووه‌م بارسێلۆنا زیاتر برینی خسته‌ی جه‌سته‌ی ئالاڤێس، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی مێسی له‌ خوله‌كی 59 گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد.

دواتر له‌ خوله‌كی 63، ئه‌لێكسیس رواناو گۆڵێكی به‌هه‌ڵه‌ له‌خۆیان تۆمار كرد.

له‌ خوله‌كانی 65 و 67 راكیتیچ و سوارێز ژماره‌ی گۆڵه‌كانی بارسێلۆنایان بۆ 6 گۆڵ زیاد كرد.

ئاماره‌كانی دوای یاریییه‌كه‌:

ـ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ یانه‌ی ئالاڤێس له‌ نێو یاریگه‌ی خۆی له‌ لالیگا نیوده‌رزه‌ن گۆڵی لێده‌كرێت.

ـ لویس سوارێز به‌ 109 گۆڵ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ لویس ئێنریكی یه‌كسان كرده‌وه‌ كه‌ پێشتر وه‌ك یاریزان 109 گۆڵی بۆ بارسا تۆمار كرد بوو.

ـ سێكوچكه‌كه‌ی بارسێلۆنا (مێسی، سوارێز و نێیمار) ژماره‌ی گۆڵه‌كانیان له‌م وه‌رزه‌ له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان بۆ 66 گۆڵ زیاد كرد.

ـ مێسی له‌م وه‌رزه‌ له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان له‌ 32 یاری، 32 گۆڵی كردووه‌.

ـ نێیمار ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌یانده‌ 100 گۆڵ.

ـ لویس سوارێز به‌ 18 گۆڵ بۆ پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگا گه‌ڕایه‌وه‌.

ـ  ئه‌لێكس ڤیدالی یاریزانی بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه بووه‌ خاوه‌نی‌ 8 ئه‌سیست.

ـ بارسێلۆنا له‌ دوایین 15 یاری رابردوو له‌ لالیگا تووشی شكست نه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش درێژترین زنجێره‌ی بێشكسته‌ له‌ مانگی مارسی 2016ـه‌وه‌.