لیڤاندۆڤیسکی نهێنییه‌كی سه‌یر له‌ باره‌ی ئاستبه‌رزی خۆی ده‌دركێنێت

لیڤاندۆڤیسکی، هێرشبەری پۆڵه‌ندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەبارەی یۆرگن کلۆپی راهێنەری پێشووی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و ئێستای لیڤەرپوولی ئینگلیزی قسه‌یه‌كی سه‌یر ده‌كات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 11 شووباتی 2017، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی ده‌یلی مه‌یلی ئینگلیزی دەڵێت: لە ماوەی یاریکردنم لە ژێر سەرپەرشتی کلۆپ ئاستم زۆر بەرزبووەوە، لە دەستپێکی یاریکردنم لە دۆرتمۆند لە راهێنانەکاندا کلۆپ گرەوی لە نێوان من و هێرشبەرە رکابەرەکەم دروست دەکرد، هەر یەکێکمان لە راهێنانەکان گۆڵی زۆرتری بکردبا، دەبووایە ٥٠ یۆرۆی بدابا، سەرەتا من زۆرم دۆڕاند، بەڵام دواتر پارەیەکی زۆرم بردەوە و بۆم دەرکەوت ئەمە کاریگەری زۆر باشی لەسەر ئاستم هەبووە.

لیڤا لە ماوەی 4 ساڵی یاریکردنی لە ژێر دەستی کلۆپ زیاتر لە ١٠٠ گۆڵی تۆمارکرد و پێیوایە کلۆپ دەستێکی باڵای لە فێربوونی چۆنییەتی تۆمارکردنی گۆڵ هەبووە.