ئانچیلۆتی ریال مه‌درید ده‌تۆقێنێت
له باره‌ی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ناپۆلی هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته یانه‌كه‌ی پێشووی
كارلۆ ئانچیلۆتی، راهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن له لێدوانێكدا، یانه‌ی ریال مه‌دریدی پێشووی له مه‌ترسییه‌كانی ناپۆلی ئاگادار ده‌كاته‌وه و ده‌شڵێت: سه‌یركردنی ناپۆلی به ئاسان ئازاری له‌دوا دێت.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، 11 شووباتی 2017، كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ئیتاڵی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی كۆرێرێ دێللۆ سپۆرت بڵاوبووه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ناكرێت ریال مه‌درید به‌به‌خت سه‌یر بكرێت كاتێك له تیروپشكی قۆناخی 16 رووبه‌ڕووی ناپۆلی بۆته‌وه.
ئانچیلۆتی ده‌ڵێت: ئاستی ناپۆلی له‌هه‌ڵكشانه، 7 گۆڵه‌كه‌ی یاری رابردووی له سێریا ئه‌ی به‌رامبه‌ر بۆڵۆنیا كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵكوو به‌هێزی یانه ئیتاڵیاییه‌كه پیشان ده‌دات.
ناپۆلی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناخی 16 سه‌ركه‌وت، یانه‌ی ریال مه‌دریدیش به پله‌ی دووه‌می بلیتی ئه‌و قۆناخه‌ی بڕی، بڕیاریشه له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و ریال مه‌درید و ناپۆلی رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.