به ڤیدیۆ... دیارترین ئه‌فسانه‌ی جیهان گیانی سپارد
له پێناو هاوخه‌میان خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان
كۆچی دوایی (سیۆن لاواكی) یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ڕه‌گبی نیوزیلاندا خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی شۆك كرد، به‌وپێیه‌ی ئه‌و وه‌رزشوانه به ئه‌فسانه گه‌وره‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی ناوبانگی ده‌ركرد بوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 12 شووباتی 2017، هه‌ڵبژارده‌ی ره‌گبی نیوزیلاندا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی هه‌واڵی مردنی (سیۆن لاواكی) به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ و وه‌ستانی كلیه‌كانی له ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا راگه‌یاند، هه‌واڵی مردنی ئه‌م یاریزانه‌ش میدیاكانی جیهانی هه‌ژاند، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان.
سیۆن لاواكی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی ده‌ركه‌وتوو و خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز بوو، له نێوان 2005 ـ 2008 به‌شداریی 17 یاری فه‌رمی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ره‌گبی وڵاته‌كه‌ی كرد بوو، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی 2012ـه‌وه نه‌خۆشكه‌وتووه، دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ ئازار و نه‌خۆشییه كوشنده‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ماڵئاوایی له ژیان كرد.
چه‌ند دیمه‌نه‌كی سه‌رنجڕاكێشی ئه‌فسانه كۆچكردووه‌كه‌ی ره‌گبی