به‌ڤیدیۆ.. بێرنلی چێڵسی نا‌ئومێد كرد، بزانه دوای یارییه‌كه چی روویدا؟
له گه‌ڕی 25ـه‌مینی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی بێرنلی رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی له چێڵسی گرت و یارییه‌كه‌یان به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 12 شووباتی 2017، یانه‌ی چێڵسی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی بێرنلی بووه‌وه.
هێرشبه‌ری كه‌ته‌لۆنی پێدرۆ رۆدریگێز له خوله‌كی 7ـی ده‌ستپێكی یارییه یانه‌ی چێڵسی به گۆڵێك پێشخست.
دواتر له خوله‌كی 24، رۆبی برادی ناوه‌ڕاستكاری ئایرله‌ندی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
ئاماره گرینگه‌كانی دوای یارییه‌كه:
ـ پێدرۆ رۆدریگێز له‌م وه‌رزه له 27 یاری، نۆیه‌مین گۆڵی بۆ چێڵسی كرد
ـ پێدرۆ له دوایین 7 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان 6 گۆڵی كردووه
ـ رۆبی برادی یه‌كه‌مین گۆڵی به درێسی یانه‌ی بێرنلی له دژی چێڵسی تۆمار كرد
ـ گۆڵی ژماره 700ـی پرێمه‌رلیگ له‌م وه‌رزه، رۆبی برادی ناوه‌ڕاستكاری بێرنلی تۆماری كرد
ـ بێرنلی دوای 12 یاری، یه‌كه‌مجاره كه به گۆڵێك دوا بكه‌وێت و بتوانێت ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه.
ـ یانه‌ی چێڵسی به كۆكردنه‌وه‌ی 60 خاڵ و به جیاوازی 10 خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتێنهام له پێشه‌نگ مایه‌وه.
ـ یانه‌ی بێرنلی به 30 خاڵ له پۆلێنی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دێت.
یانه‌ی چێڵسی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له نێو یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 18:00 میوانداریی یانه‌ی سوانزی سیتی ده‌كات.