به‌ڤیدیۆ..ئه‌م ئامارانه پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ له ماڵئاواییكردن نزیك ده‌كاته‌وه
راهێنه‌ره‌كه‌ی سوانزی سیتی له سوپڕایزه‌كانی به‌رده‌وامه
لیسته‌ر سیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی پرێمه‌رلیگ، به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام به یانه‌ی سوانزی سیتی دۆڕا و هه‌نگاوێكی دیكه له ناوچه‌ی دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌كه‌كان نزیك بووه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 12 شووباتی 2017، یانه‌ی لیسته‌ر سیتی بووه میوانی یانه‌ی سوانزی سیتی، سه‌ره‌تا ئالفی ماوسۆن له خوله‌كی 36 تۆڕی لیسته‌ری هه‌ژاند، دواتر مارتن ئۆلسۆن له خوله‌كی 47 ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌سه‌ر لیسته‌ر سیتی قوڕستر كرد.
ئاماره ڕه‌شه‌كانی لیسته‌ر سیتی
ـ لیسته‌ر سیتی بۆ پێنجه‌مین یاریی له‌سه‌ریه‌كی پرێمه‌رلیگ تووشی دۆڕان ده‌بێت.
ـ له‌وه‌ته‌ی 31 دیسێمبه‌ری رابردووه‌وه تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كردووه و 600 خوله‌كیشه هیچ گۆڵێكیشیان له ركابه‌ره‌كانیان نه‌كردووه.
ـ تاكه یانه‌یه له‌سه‌رئاستی سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئینگلیزی كه هیچ گۆڵێكیان له 2017 نه‌كردووه.
ئاماره گرینگه‌كانی سوانزی سیتی
ـ سوانزی پێش هاتنی پۆڵ كلیمێنتی راهێنه‌ر، له 19 یاری، 3 بردنه‌وه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی كلێمێنت وه‌ك راهێنه‌ری سوانزی ده‌ستبه‌كار بووه، له 6 یاری، 4 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه.
ـ سیگۆردسۆنی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی سوانزی بووه یه‌كه‌مین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ كه به‌شداری تۆماركردنی 16 گۆڵی كردووه.
به‌م دۆڕانه‌ش، لیسته‌ر به بیست و یه‌ك خاڵ بۆ خانه‌ی حه‌ڤده‌م دابه‌زی و هه‌نگاوێكی دیكه له دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌كه‌كان نزیك بوونه‌وه.