ریال مه‌درید چه‌كه كاریگه‌ره‌كه‌ی بۆ گه‌ڕایه‌وه
بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ناپۆلی ئاماده ده‌بێت
گاریس به‌یلی ئه‌ستێره‌ی وێلزی و یانه‌ی ریال مه‌درید دوای دووركهوتنهوةی به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ، جارێكی دیكه گه‌رایه‌وه راهینانی به‌كۆمه‌ڵ و پێكانه‌كه‌ی به‌رێژه‌یه‌كی زۆر چاك بۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 13 شووباتی 2017، پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌گه‌رانه‌وه‌ی به‌یل كردووه بۆ ریزی یانه‌ی ریال مه‌درید، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو یانه شایانه‌كه له قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی یانه‌ی ناپۆلی ده‌بێته‌وه.
زیدانی راهینهریش له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركا بڵاوبۆته‌وه، ده‌ڵێت: دڵخۆشم به‌گه‌رانه‌وه‌ی به‌یڵ، به‌لام دڵنیا نیم له‌یه‌كه‌م رووبهروونهوهمان به‌رامبه‌ر ناپۆلی ده‌توانیت به‌شدار بێت یاخود نا.