لۆكاس مۆرا: ته‌نیا یه‌ك رێگا بۆ وه‌ستاندنی مێسی هه‌یه
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا، یاریزانێكی به‌رازیلی پێشنیارێكی بۆ ڕاگرتنی مێسی ده‌خاته ڕوو.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 13 شووباتی 2017، لۆكاس مۆرای ناوه‌ڕاستكاری به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه ده‌ڵێت: من وه‌ك خۆم ناتوانم مێسی رابگرم، به‌ڵام یه‌ك رێگا شك ده‌به‌م، ئه‌ویش به‌ستنه‌وه‌یه‌تی به گوریسێكی توند.
لۆكاس مۆرا كه ئه‌م وه‌رزه له دره‌وشانه‌وه‌دایه و 9 گۆڵی بۆ یانه پاریسییه‌كه تۆمار كردووه، ده‌شڵێت: ئێمه پێویستمان به ناسناوێكی ئه‌ورووپییه كه تا ئێسته لێی بێبه‌شین، له‌م پێناوه‌یشدا متمانه‌مان به ئۆنای ئیمری راهێنه‌رمان هه‌یه، چونكه خاوه‌نی ده‌ستكه‌وتی ئه‌ورووپییه.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، 14 شووباتی 2017، له یاریگه‌ی باخچه‌ی شازدهكان له پاریس، یانه‌ی بارسێلۆنا له كاتژمێر 22:45 خولهك ببێته میوانی پاریس سانجێرمان.
