یانه‌ی برایه‌تی ئه‌ستێره‌یه‌كی كوردی هێنایه ریزه‌كانی
K24 ـ هه‌ولێر
به فه‌رمی هونه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان جانتایه‌كه‌ی له یانه‌ی زاخۆوه به‌ره‌و یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر پێچایه‌وه.
هونه‌ر ئه‌حمه‌د كه ئه‌مساڵ بۆ خولی نایابی عێراق یاری بۆ یانه‌ی زاخۆ ده‌كرد، به گرێبه‌ستێك تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی برایه‌تی كرد.
هونه‌ر ئه‌حمه‌د، پێشتر له یانه‌ی شێروانه‌ی كه‌لار ده‌ركه‌وت، دواتر بۆ خولی نایابی عێراق په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێر كرد، له هاوینی 2015ـش به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زاخۆ كرد، پێشتریش یاری بۆ یانه‌كانی سلێمانی و زێره‌ڤانیش كردووه.
