خێراترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشان ده‌كرێت
ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی ریال مه‌دریده
لە لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانکۆیەکی گه‌وره‌ی مێكسیك کە بۆ دیاریکردنی خێراترین یاریزانی جیھان ئه‌نجامیانداوه، دەرکەوتووە كه ئه‌ستێره‌ی وێڵزی ریال مه‌درید خێراترین یاریزانی جیهانه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 14 شووباتی 2017، زانكۆیه‌كی مێكسیكی یاریزانی وێلزی یانەی ریال مەدرید بە تۆمار کردنی 36 کیلۆمەتر و 900 مەتر لە کاتژمێرێکدا خێراترین یاریزانی جیھانە.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، دووەم خێراترین یاریزانی جیھانیش، ئۆرلاندۆ برییۆی یاریزانی کۆلۆمبی یانەی فلامینگۆی برازیلیە.
سێیەم خێراترین یاریزانی جیھان ئا‌نتۆنیۆ ڤالێنسیای بەرگریکاری کۆلۆمبی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلاندە و ھەریەک لە یاریزانان ئارۆن لێنۆن یاریزانی ئێڤەرتۆن و ئاوبامامێیانگ یاریزانی بوروسیا دۆرتمۆند و کریستیانۆ رۆنالدۆی پۆرتوگالی لە پلەکانی چوارەم تا شەشەم دێن.