مانچێسته‌ر سیتی ئه‌ستێره‌یه‌كی كاریگه‌ری له‌ده‌ستدا
گواردیۆلا نزا و پاڕانه‌وه‌كانی بۆ چاكبوونه‌وه ئه‌م یاریزانه ده‌ستپێكرد
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پرێمه‌رلیگ، گابریێل خێسۆس، گۆڵکاری برازیلی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلاند تووشی پێکان بوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 14 شووباتی 2017، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به فه‌رمی پێكانی (گاربرێس خیسۆس)ـی ئه‌ستێره نوێیه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه كه‌مێك له مه‌ترسیدایه.
خیسۆسی گۆڵکاری سامبا لە یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر بۆرنمۆس، لە خولەکی 15 بە ھۆی ئەو پێکانەی لە پاژنەی قاچی تووشی بوو نەیتوانی بەردەوام بێت و بە ناچاری یاریگای جێھێشت، دوای یارییەکەش پێپ گواردیۆلا نیگەرانی خۆی بەم پێکانەی ھێرشبەری یانەکەی راگەیاند و له دوایین لێدوانیشدا ده‌ڵێت: نیگه‌رانم و نزا و پاڕانه‌وه‌كانم بۆ چاكبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه.