به فه‌رمی، یاریگه‌ی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئاشكرا كرا
شوێنی یاریگه ناڕه‌زایی مه‌دریدییه‌كانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، ناوی یاریگه‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ده‌گرێته‌خۆ، ئه‌مه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناڕه‌زایی هانده‌رانی مه‌دریدی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 14 شووباتی 2017، فێدراسیۆنه‌كه له به‌یننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا، رایگه‌یاندووه، كه یاریی كۆتای جامی شای ئیسپانیا له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و ئالاڤێس له یاریگای ڤیسێنتی كالدیرۆنی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده نه‌بوو یاریی كۆتایی له سانتیاگۆ ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام یارییه‌كه هه‌ر له مه‌درید ده‌بێت.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م یارییه له یاریگه‌یه‌كی مه‌درید به سووكایه‌تی بۆ دوو یانه مه‌دریدییه‌كه وه‌سف ده‌كه‌ن كه هه‌ردووكیان ماڵئاواییان له جامی شا كردووه.
یانه‌ی دیپیۆرتیڤۆ ئالاڤێس كه یه‌كمجاره ده‌گاته یاریی كۆتایی جامی شا، داوای كردبوو یارییه‌كه له یاریگای سان مامێسی تایبه‌ته به یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ بلباو ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام دواجار ئه‌م داوایه ره‌تكرایه‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه یارییه‌كه له 27/5/2017 ده‌كرێت.