له خولی ئیمارات بڕیاری سه‌یر به‌سه‌ر یاریزاناندا ده‌سه‌پێنن
سزای سڕكردن و پێبژاردن و ده‌ركردن به‌سه‌ر یاریزاناندا جێبه‌جێ ده‌كرێت
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیمارات سه‌رجه‌م وه‌رزشكاران و یاریزانانی خولی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه كه ده‌بێت له ڕووی هه‌ڵسوكه‌وت و شێوازی قژ و رووخساریان له‌گه‌ڵ كلتوور و داب و نه‌ریتی وڵاته‌كه‌یان یه‌ك بگرێـته‌وه، هه‌ر یاریزانێكیش سه‌رپێچی بكات سزای تایبه‌تی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیمارات له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به فه‌رمی یاسایه‌كی بۆ سنوورداركردنی یاریزانانی بیانی خوله‌كه‌ی ده‌ركرد كه تێیدا نه‌خشاندنی تاتۆی سه‌رجه‌سته‌ی یاریزانان و به كارهێنانی ستایلی نامۆ بۆ قژیان قه‌ده‌خه كرد.
له ئێستادا ئاسامۆ جیانی هێرشبه‌ری گانا كه به‌شێوه‌ی خواستن له یانه‌ی شانگهای چینییه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌هلی ئیمارتییهوه كردووه له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیماراتییه‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه شێوازی قژی بگۆڕێت، له ئه‌گه‌ری سهرپێچیكردنیشی له یاریكردن سڕ ده‌كرێت.
به‌پێی رێنماییه‌كانی خولی ئیمارات، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات، جاری یه‌كه‌م بۆ یارییه‌ك سڕ ده‌كرێت و به‌ڕی هه‌زار درهه‌م ده‌كاته 270 دۆلار سزا ده‌درێت، له ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كه‌ی بۆ 2 یاری سڕ ده‌كرێت و سزای پێبژاردنهكهشی دوو هێنده زیاد ده‌بێت.