شۆخه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ماڵئاوایی له پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی قه‌ته‌ر كرد
ئانجێلیك كێربه‌ری خانمه تێنسزانی ئه‌ڵمانی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له قۆناخی دووه‌می پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی قه‌ته‌ر ماڵئاوایی كرد.
ئانجێلیك كێربه‌ری دووه‌می پۆلێنی جیهانی له قۆناخی یه‌كه‌می پاڵه‌وانییه‌تی قه‌ته‌ر رووبه‌ڕووی كاساتكینای خانمه تێنسزانی رووسی بووه‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو خانمه ئه‌ڵمانیه‌كه یارییه‌كه‌ی به سێتێك به‌رامبه‌ر دوو سێت دۆڕاند.
یارییه‌كه كه ماوه‌ی زیاتر له دوو كاتژمێری خایاند، كاساتكینا یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامه‌كانی شه‌ش چوار و سفر شه‌ش و شه‌ش چوار برده‌وه، به‌مهۆیه‌وه‌ش خانمه ئه‌ڵمانیه‌كه ماڵئاوایی كرد و ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پێشه‌نگی تێنسزانان كه‌م بووه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه كاساتكینای نۆزده ساڵان له قۆناخی دووه‌م رووبه‌ڕووی مۆنیكا بۆیگی پاڵه‌وانی ئۆڵمپی ده‌بێته‌وه.