ئه‌مشه‌و شه‌ڕی براكووژی له نێوان پۆگبا و برایه‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات
باوكیان له نێوان ئه‌م دووبرا شۆك بووه
یاری نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و سانت ئیتیان له یۆرۆپالیگ سه‌ره‌نجی زۆرینه‌ی میدیاكانی بۆخۆی ڕاكێشاوه، به‌وپێیه‌ی له‌م یارییه‌دا دووبرا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه و باوكیشیان نازانێت به بردنه‌وه‌ی كامه‌یان دڵخۆش بێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 16 شووباتی 2017، له یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد له كاتژمێر 23:05 مانچێسته‌ر یونایتد میوانداریی یانه‌ی سانت ئیتیانی فره‌نسی بكات، له‌م یارییه‌دا پۆگبا ناوه‌ڕستكاری یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان رووبه‌ڕووی فلۆرێنتی برای ده‌بێته‌وه كه له یانه‌ی سانت ئیتیان یاری ده‌كات.
پۆگبا و فلۆرێنت هه‌ردووكیان به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی غینیای كیشوه‌ری ئهفریكان، به‌ڵام له فره‌نسا له دایكبوون، پۆگبا یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا ده‌كات و فلۆرێنتی براشی یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی غینیای وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
فلۆرێنتی ته‌مه‌ن 26 ساڵ كه له هێڵی به‌رگری سانت ئیتیان یاری ده‌كات و براگه‌وره‌ی پۆگبایه، ئه‌مشه‌و ئه‌ركی راگرتنی پۆگبای برابچووكی له‌ئه‌ستۆیه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، باوكی ئه‌م دوو یاریزانه ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد ئاماده ده‌بێت و هێشتا خۆی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه به بردنه‌وه‌ی كامه‌یان دڵخۆش ده‌بێت، هه‌ردوو برایهكهش بڕیاریانداوه له كۆتایی یارییه‌كه درێسه‌كانیان بگۆڕنه‌وه.