به‌دبه‌خترین پیكهاته‌ی مێژوو ببینه كه زوڵمیان لێكراوه
باشترین ئاستیان پێشكه‌ش كردووه و نه‌بوونه‌ته خاوه‌نی تۆپی زێرینیش
به گوێره‌ی ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به ئامار و مێژوو، چه‌ندان یاریزانی گه‌وره و به‌توانا هه‌بووه شایسته‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین بووه، به‌ڵام بێبه‌ش بوون.
ئه‌مرۆ هه‌ینی، 17 شووباتی 2017، پێگه‌ی WhoScoredـی تایبه‌ت به ئاماره‌كان، باشترین پێكهاته‌ی بێبه‌ختترینی مێژووی بڵاو كرده‌وه كه به خه‌ونی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین نه‌گه‌یشتن.
گۆڵپارێز (بۆفۆن ـ ئیتاڵیا)
به‌رگریكاران: (كافۆ ـ به‌رازیل)، (پیۆڵ ـ ئیسپانیا)، (مالدینی ـ ئیتاڵیا)، (كارلۆس ـ به‌رازیل).
ناوه‌ڕاستكاران: (ئینیێستا ـ ئیسپانیا)، (تۆتی ـ ئیتاڵیا)، (چاڤی هێرناندێز ـ ئیسپانیا).
هێرشبه‌ران: (دێل پیرۆ ـ ئیتاڵیا)، (هێنری ـ فره‌نسا) و (رائول ـ ئیسپانیا).
