ریال مەدرید بەبێ پێنج یاریزانی رووبەڕووی ئیسپانیۆل دەبێتەوە

یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌م یاریزانانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ دووربخاته‌وه‌

گەرچی بۆ یارییەکەی سبەی لە بەرامبەر ئیسپانیۆل ریال مەدرید تواناکانی گاریس بەیلی بۆ دەگەڕێتەوە و لەوەتەی ئەم یاریزانە وێلزییە تووشی پێکان بووە، ئەمە یەکەمجارە ناوی لە لسیتی یارییەکدا هەبێت، بەڵام لە بەرامبەردا ریال مەدرید بەبێ پێنج یاریزانی بەرامبەر ئیسپانیۆل یاریی دەکات.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17 شووباتی 2017، زیدان بە بڕیارێکی هونەری لە پێناوی پشوودانیان هەریەکە لە کەریم بنزێما و لۆکا مۆدریچ و کەیلۆر ناڤاسی بۆ ئەم یارییە بانگهێشت نەکردووە، سێرخیۆ رامۆس و دانیلۆ و فابیۆ کوێنتراویش بەهۆێ پێکانەوە بانهگێشتی ئەم یارییە نەکراون.

ریال مەدرید لە گەڕی 23ـه‌مینی لالیگادا، لە ساتنیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی ئیسپانیۆلی كه‌ته‌لۆنی دەکات، کە لە یاریی چوون مەدریدییەکان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و شایانەکان سەرەڕای ئەوەی دوو یاریی دواخراویان هەیە، بە کۆکردنەوەی ٤٩ خاڵ پێشەنگە و ئیسپانیۆلیش بە ٣٢ خاڵ نۆیەمە.