ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ ململانێیه‌كانی خولی نایابی گه‌رمتر كرد
زاخۆ گۆرزێكی گه‌وره‌ی له كه‌ركووك دا و خۆی له قۆناخی داهاتوو نزیك كرد
له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، یانه‌ی زاخۆ به بردنه‌وه‌ی له كه‌ركووك لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می گرت، گاره داستانی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه نووسییه‌وه، سیروانی نوێش دیسان چاره‌نووسی به نادیاری مایه‌وه.
زاخۆ ـ كه‌ركووك
ئه‌م یارییه له یاریگه‌ی بارزان له زاخۆ به‌ڕێوه چوو، یارییه‌كه‌ش به‌گۆڵێكی خاوێن به‌سوودی زاخۆی ده‌لال كۆتایی هات، زاخۆ به‌م سه‌ركه‌وتنه كۆی خاڵه‌كانی بۆ 17 خاڵ زیاد كرد و شوێنی خۆی له لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی قایمتر كرد. یانه‌ی كه‌ركووكیش به 16 خاڵ بۆ خانه‌ی دووه‌م دابه‌زی.
گاره ـ هه‌ندرێن
یانه‌ی گاره له‌م یارییه به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی برده‌وه و بووه خاوه‌نی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن له‌م وه‌رزه، گاره به 8 خاڵ له خانه‌ی كۆتایی مایه‌وه، له یاری داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه پێویستی به موعجیزه‌یه و ده‌بێت به ئه‌نجامی (6 ـ سفر) له یانه‌ی سیروانی نوێ بباته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له دابه‌زین رزگاری بێت. یانه‌ی هه‌ندرێنیش به 15 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی جێگیر بوو، ماڵئاوایی له‌م وه‌رزه كرد، چونكه ئه‌م دوایین یاری بوو ئه‌نجامی دا.
ئارارات ـ سیروانی نوێ
ئه‌م یارییه له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، سیروانی نوێ تاڕاده‌یه‌ك مانه‌وه‌ی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كردووه، ئاراراتیش بۆ ئه‌وه‌ی بلیتی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین ببڕێت هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكست به كه‌ركووك بێنێت.
سیروانی نوێ به 11 خاڵ خانه‌ی پێشكۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه، ئاراراتیش به 16 خاڵ بۆ خانه‌ی چواره‌م دابه‌زی.