گواردیۆلا ده‌بێته‌وه راهێنه‌ری بارسێلۆنا؟
له‌سه‌ر پرسی شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی وڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه
میدیاكانی ئیسپانیا به گه‌رمی باس له شوێنگره‌وه‌ی لویز ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و به‌ربژێرانه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنانی بارسێلۆنا گه‌ڕانه‌وه‌ی گواردیۆلا بۆ پۆسته‌كه‌ی پێشووی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 18 شووباتی 2017، پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری كه‌ته‌لۆنی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی (فۆر فۆر تۆ)ـی ئینگلیزی له‌سه‌ر پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا هاته ده‌نگ و گوتی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نیازی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ بارسێلۆنا نییه، ئه‌وه‌ی روویدا بووه به‌شێك له مێژوو و رابردوو.
گواردیۆلای ته‌مه‌ن 46 ساڵ، وه‌ك یاریزان له ئه‌كادیمیای لاماسیای تایبه‌ت به بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، دواتر وه‌ك راهێنه‌ریش یه‌كه‌مین ئه‌زموونی خۆی له 2008 له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه تاقی كرده‌وه، له ماوه‌ی 4 ساڵی كاركردنی وه‌ك راهێنه‌ر 14 ناسناوی بۆ بارسێلۆنا برده‌وه.