له نێوان ئیسكۆ و خامیس یه‌كێكیان ده‌ڕوات
زێدان له هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكیان خۆی یه‌كلایی كرده‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه زێدان ده‌ستبه‌رداری ئیسكۆ ده‌بێـت و خامیس ده‌هێڵێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 18 شووباتی 2017، پێگه‌ی دیفێنسیا سینتراڵی ئیسپانی زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه زێدان له‌سه‌ر فرۆشتنی ئیسكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی رێككه‌وتووه، به‌ڵام جه‌ختی له مانه‌وه‌ی خامیس كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو ریال مه‌درید به فه‌رمی ئیسكۆ ده‌خاته لیستی یاریزانه فرۆشراوه‌كان.
ئیسكۆی 24 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ڤالێنسیا پێگه‌یشتووه، دواتر له هاوینی 2011 بۆ ریزه‌كانی مه‌له‌گه گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه و به‌تایبه‌تی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مانوێللا پیلیگرینی راهێنه‌ری ئه‌وكات دره‌وشایه‌وه، له 2013 به باشترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشان كرا، ماوه‌ی 4 وه‌رزیشه له ریال مه‌درید یاری ده‌كات.