12 یانه له‌سه‌ر كڕینی بێلۆتی كێبڕكێیانه
مانچێسته‌ر یونایتد و چێڵسی زۆرترین خواستیان بۆی هه‌یه
ئاستبه‌رزی هێرشبه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی تۆرینۆی ئیتاڵیا بۆته بابه‌تی سه‌ره‌كی میدیاكانی ئه‌ورووپا و زۆرترین یانه چاویان تێبڕیوه، تا ئێستا 12 یانه ئاماده‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ربڕیوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 18 شووباتی 2017، پێگه‌ی Metroـی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی بایرن میونشن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندریا بێلۆتی هێرشبه‌ری تۆرینۆی ئیتاڵیا كێبڕكێی 11 یانه‌ی دیكه‌ی ئه‌ورووپا ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه مانچێسته‌ر یونایتد و چێڵسی زۆرترین خواستیان بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌یه، مۆرینهۆ ده‌یه‌وێت بیكاته شوێنگره‌وه‌ی واین روونی كه رۆیشتنی له هاوینی داهاتوو یه‌كلایی بۆته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی بۆ شوێنی كۆستا داوای ئه‌م یاریزانه‌ی كردووه.
دیارترین ئه‌و یانانه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌ستپێكردووه، ئارسێناڵ، لیڤه‌رپوول، مانچێسته‌ر سیتی، پاریس سانجێرمان، رۆما، یوڤێنتۆس، ئینته‌ر میلان، دۆرتمۆند و تۆتێنهام.
ئه‌ندییه بێلۆتی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له هاوینی 2015 له یانه‌ی پاڵێرمۆوه په‌یوه‌ندی به تۆرینۆ كردووه، ئه‌م وه‌رزه 17 گۆڵی له سێریا ئه‌ی تۆمار كردووه.