به ڤیدیۆ... بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ریال مه‌درید چی روویدا؟
گاریس به‌یل شیرینی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشكه‌شی هانده‌ران كرد
له گه‌ڕی 23ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید شكستی به یانه‌ی ئیسپانیۆلی شاری بارسێلۆنا هێنا و به 2 گۆڵی خاوێن یارییه‌كه‌ی برده‌وه، دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه چه‌ندان ئامار و ژماره‌ی نوێ تۆمار كران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 18 شووباتی 2017، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ریال مه‌درید میوانداریی ئیسپانیۆلی كرد.
له خوله‌كی 33 ئه‌لڤارۆ مۆراتا به لێدانی سه‌ر یانه‌ی ریال مه‌دریدی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له گێمی دووه‌م مۆراتا هاته ده‌ره‌وه‌ی یاریگه و گاریس به‌یل چووه ژووره‌وه، ئه‌م گۆڕانكارییه سوودی به ریال مه‌درید گه‌یاند كاتێك له خوله‌كی 84 ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی زیاد كرد.
ئامار و گۆڕانكارییه‌كانی یارییه‌كه:
ـ ئه‌لڤارۆ مۆراتا له 2017 بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی به‌شداریی كرد.
ـ گاریس به‌یل دوای یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگالی كه پێش 88 رۆژ بوو، به‌شداریی یه‌كه‌مین یاری كرد و گۆڵێكیشی تۆمار كرد.
ـ ریال مه‌درید له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زێدان، گۆڵی ژماره 100ـی له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ كرد، له كۆی 32 یاری له یاریگه‌ی بێرنابیۆ به سه‌ركردایه‌تی زیزۆ ریال خاوه‌نی 27 سه‌ركه‌وتن، 3 یه‌كسانبوون و 2 شكسته.
ـ ریال مه‌درید ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد كه 42 یارییه له‌سه‌ریه‌ك به‌بێ هه‌ژاندنی تۆڕی به‌رامبه‌ر له یاریگه نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه.
ـ ریال مه‌درید به 52 خاڵ شوێنی خۆی له لوتكه‌ی خوله‌كه قایمتر كرد.
ـ مۆراتا گۆڵی حه‌وته‌می له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا تۆمار كرد.
ـ گاریس به‌یل گۆڵی شه‌شه‌می له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا بۆ ریال مه‌درید كرد.