"مێسی له چوونی بۆ ئه‌م یانه‌یه نزیك ده‌بێته‌وه"
گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا درێژ ناكاته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا هاوشان له‌گه‌ڵ تۆڕێكی هه‌واڵی ئیسپانی جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه ئیداره‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت سوود له به‌هێزی په‌یوه‌ندی نێوان گواردیۆلا و مێسی وه‌ربگرێت و ئه‌ستێره‌كه‌ی تانگۆ به‌ره‌و مانچێسته‌ر بڕفێنێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 19 شووباتی 2017، رۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ری ئینگلیزی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مانچێسته‌ر سیتی بڕی 100 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی ده‌ستپێكردووه.
تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئیسپانیا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه هێشتا مێسی به گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا ڕازی نییه و ئیداره‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ش به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ناتوانن ته‌واوی مه‌رجه‌كانی ئه‌ستێره ئارجێنتینایه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت نیگه‌رانییه‌كانی مێسی به‌هۆی نوێنهكردنهوهی گرێبه‌سته‌كه‌ی و قه‌یران و ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌ی بارسا به ده‌رفه‌ت بزانێت و به پاڵپشتی گواردیۆلا ئه‌ستێره‌كه‌ی تانگۆ له بارسا بڕفێنێت.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له هاوینی 2018 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا كۆتایی دێت، مه‌رجی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی زیاد كردنی مووچه‌ی ساڵانه‌یه‌تی.