به به‌ڵگه‌وه بارسێلۆنا و ئارسێناڵ هیوایه‌كی زۆریان له چامپیۆنزلیگ ماوه
به دۆرانی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵ به‌رامبه‌ر با‌یرن میونشن به‌ئه‌نجامیكی گه‌وره، ئه‌ركی هه‌ردوو یانه زه‌حمه‌ت بوو، به‌شێكیش پێیان وایه چامپیۆننزلیگ بۆ ئه‌وان به‌كۆتاهاتووه، به‌ڵام به‌گه‌رانه‌وه بۆ مێژوو، روویداوه یانه‌یه‌ك له یاری چوون به‌ئه‌نجامی گه‌وره بدۆڕێت، به‌ڵام له یاری هاتنه‌وه قه‌ره‌بووی ئه‌نجامه گه‌وره‌كه بكاته‌وه.
دوای دۆرانه گه‌وره‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵ به‌رامبه‌ر با‌یرن میوشن، زۆربه‌ی هه‌وادارانی هه‌ردوو یانه ئومێدیان بۆگه‌یشتن به‌قۆناخی داهاتوو له‌ده‌ستداوه و پێیان وایه یانه‌كانیان ناتوانن ئه‌م ئه‌نجامه گه‌وره راست بكه‌نه‌وه.
به‌شێك له‌هه‌وادانیشیان به‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆمێژوو، قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه گه‌وره‌كان پێیانوایه هیوایه‌ك مایه‌و ره‌نگه یانه‌كانیان هاوشیوه‌یی سوپرایزه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه بتوانن شكۆ بۆخۆیان بگه‌رێننه‌وه.
له یاریه‌كانی قۆناخی 16 چامپیۆنزلیگ، ئه‌یسی میلان له یاری چوون به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له دیپۆرتیڤۆ لاكارۆنیای برده‌وه، زۆرێك پێیانوابوو یاری به‌كۆتاهاتووه، كه‌چی له‌یاری هاتنه‌وه دیپۆرتیڤۆ به 4 گۆڵی بێ‌وڵام له میلانی برده‌وه و خه‌ونه‌كه‌ی رۆزۆنێری له گۆڕنا..
هه‌ر له ساڵی2004 ، له یارییه‌كانی چاره‌گی كۆتایی، ریال مه‌درید یاری چوونی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له مۆناكۆی فرانسی برده‌وه، كه‌چی له یاری گه‌رانه‌وه مۆناكۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاوه‌ژوو كرده‌وه و به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد..
له ساڵی 2000 له یاری چاره‌گی كۆتایی، بارسا رووبه‌روی چێڵسی بووه‌وه و له یاری چوون به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی خوارد، له‌یاری هاتنه‌وه بارسا كه‌وته خۆی و به 5 گۆل به‌رامبه‌ر گۆڵێك یارییه‌كه‌ی راست كرده‌وه و بۆ یاری پێشكۆتایی سه‌ركه‌وت.
به‌هه‌مان شێوه له سالی 1984 كوینز پارك رێنجێرز به‌رامبه‌ر پارتیزان بلگراد یاری كرد، له یاری یه‌كه‌م به 6 گۆڵ به‌رامبه‌ر2 شكستی خوارد، كه‌چی له‌یاری هاتنه‌وه به چوار گۆڵی خاوین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و گه‌یشتنه قۆناخی داهاتوو..
له سالی 1985 له‌چاره‌گی كۆتای ریال مه‌درید یاری چوونی به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به بۆرسیا مونشگلادباخ دۆراند و هیوای گه‌یشتنی به‌قۆناخی دواتر زۆر لاواز بوو، كه‌چی له یاری گه‌رانه‌وه كورانی مێر‌نگی به 4 گۆڵی بێ‌وڵام سه‌ركه‌وت و یانه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامیكی گه‌وره گه‌رانده‌وه..
هه‌وادارانی بارسا و ئارسیناڵ چاویان له‌وه‌یه، یانه‌كانیان هاوشێوه‌ی ئه‌نجامه گه‌وره‌كانی مێژوو ئاوێك به‌ناخی كولاویان دابكه‌ن و وه‌ڵامێكی توندیان بۆ ركابه‌ره‌كیانیان پێبێت.