گواردیۆلا بۆ یارییه‌كه‌ی چامپۆنزلیگ له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه
رووبه‌ڕووی به‌هێزترین هێڵی هێرشبه‌ری ئه‌ورووپا و مێسی بچووك ده‌بێته‌وه
له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی، ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی مۆناكۆی فره‌نسی ده‌بێته‌وه، له‌م یارییه‌دا گواردیۆلا رووبه‌ڕبووی مێسی بچووك ده‌بێته‌وه.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، له یاریگای ئیتیحاد مانچێسته‌رسیتی به سه‌ركردایه‌تی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی میوانداری مۆناكۆی فه‌ره‌نسی بكات.
مان سیتی بۆ ئه‌م یارییه گابریال خیسۆسی به‌رازیلی به‌رازیلی له‌گه‌ڵ نابێت كه به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه لانیكه‌م دوو مانگ داده‌بڕێت، له به‌رامبه‌ردا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، ڤیسێنتی كۆمپه‌نی به‌رگریكار دوای پێكانه درێژخایه‌نه‌كه‌یان بگه‌ڕێته‌وه.
گواردیۆلای به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری مان سیتی هیچ كاتێك له قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ نه‌كراوه‌ته ده‌ره‌وه، 7 جار گه‌یشتووه‌ته ئه‌م قۆناخه و له هه‌ر هه‌مووشی بلیتی قۆناخی هه‌شتی به‌ده‌ستهێناوه و له 9 یاری له‌سه‌ر یه‌كیش له ناو یاریگای خۆی پیپ دۆڕانی تووش نه‌بووه.
مۆناكۆ له‌م یارییه پشت به بێرناردۆ سێلڤا ده‌به‌ستێت كه به مێسی بچووك ناوزه‌ند ده‌كرێت له‌م وه‌رزه‌ش 6 گۆڵی تۆمار كردووه و پێنج ئه‌سیستیشی هه‌بووه.
مانسیتی له پرێمه‌رلیگ له دواین هه‌فته پله‌ی دووه‌می به 52 خاڵ گرته‌وه، به‌ڵام 8 خاڵ له چێڵسی پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ دووره.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی مۆناكۆ، پێشه‌نگی لیگ وه‌نی گرتووه و به 76 گۆڵ به‌هێزترین هێڵی هێرشبه‌ری له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا هه‌یه.
